سامان حسين ئەحمد؛ زانا عوسمان محمد؛ هێژا عبداللە حمد حسن
پوخته
بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە پرسیارەكان گونجاون ، و لەگەڵ گۆرانكارى و پێشكەوتنەكان و ئاستی خوێندكاران ...
زیاتر بخوێنەوە
بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە پرسیارەكان گونجاون ، و لەگەڵ گۆرانكارى و پێشكەوتنەكان و ئاستی خوێندكاران دەگونجێن و ئامانجە پەروەردەییەكان بەدەست دێنن، و پێویستە بخرێتە ژێر پرۆسەی هەڵسەنگاندنەوە بە مەبەستی دیاریكردنی خاڵە بەهێز و لاوازەكانیان ، هەروەها دیاریكردنی خاڵە لاوازەكان بەئامانجى چاك كردن ، هەروەها ئەو خاڵانەش كەبەهێزن زياتر پەرەى پێبدرێت، بە واتای چەند هەنگاوێك بەرەو چاككردن ، و پێشخستن و گونجاوی ئەم پرسیارانە .
گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدا دەردەكەوێت كە هەتا ئێستا هەڵسەنگاندنی لەو جۆرە زۆر بە كەمی یان هەر ئەنجام نەدراوە لە هەرێمی كوردستاندا، لە كاتێكدا وەزارەتی پەروەردە لە هەوڵى بەردەوامدایە بۆ بەرز كردنەوەی ئاستی زانستی و نەوەیەكی زانستخواز بەو ئامانجەی هاوشانی پێشكەوتنەكان و پێداویستیەكانی سەردەم بێت و پەرەسەندنە نوێیەكان لەم بوارەدا جێبەجێ بكات .
ئامانج لەم توێژينەوەيە هەڵسەنگاندن و شيكردنەوەى پرسيارەكانى تاقيكردنەوەى پۆلى (١٢) وێژەيى بابەتى مێژووە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەپێى خشتەى تايبەتمەندى و پۆلێنى بلۆم، هەروەها هەڵسەنگاندنى پرسيارەكانى تاقيكردنەوەى بابەتى مێژوو بۆ پولى (١٢) وێژەيى لەڕوانگەى مامۆستايانى بابەتەكەوە ، بەپێی گۆڕاوى رەگەزى (نێر و مێ) و ساڵانى خزمەت و بڕوانامە، بۆ هێنانەدى ئەم ئامانجانەش ميتۆدى وەسفى(پەسنى شيكارى) بەكارهێناوە، ئامرازەى توێژينەوەكەش دياريكردنى پرسيارەكان بەپێى ئاستەكانى پۆلێنى بلۆم وئامادەكردنى پێوەريەك بۆ پرسيارەكانى تاقيكردنەوە بۆ ساڵى خوێندن (٢٠٢٠-٢٠٢١) كە بريتي بوو لە(٤٤)بڕگە لەپاش دلنيابوون لەڕاستى و جێگرى پێوەرەكە . جێبەجێكرا بەسەر نموونەى توێژينەوەكەدا ، كەنموونەى توێژينەوەكە پێكهاتبوو لەپرسيارەكانى تاقيكردنەوە كە(٥٠) پرسيارى لەخۆگرتبوو، هەروەها مامۆستايانى بابەتى مێژوو لەپارێزگاى سلێمانى كە(١٣١) مامۆستا بوو، توێژەرڕێژەى سەدى و پرۆگرامى (spss)ى بەكارهێناوە بۆ داتاكان ، هەروەها لەكۆتايدا خستنەڕووى دەرئەنجامەكان و چەند پێشنيارەيەك لەژێر ڕوشنايى توێژينەوەكە .